کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی، پلەی گەرمی لە ناوچەکانی هەرێم بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچەکانى باکور و باکورى رۆژهەڵاتى هەرێم نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى کەمێک نمەباران و هەورە بروسکە .
ئاماژەی بەوەشكرد، پلەی گەرمی بەرزتردەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
لەبارەی کەش و پلەی گەرمیی سبەی چوارشەممەوە، کەشناسی دەڵێت، ئاسمان پەڵەهەوردەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنووريیەکانى باکور نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەوادا، پلەی گەرمییش بەراورد بە ئەمڕۆ، بە (1-2) پلەی سیلیزی بەردەبێتەوە.
پلەی گەرمیی پێشبینیکراو لە ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
هەولێر : 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی
دهۆک : 33 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان :37 پلەی سیلیزی