سەربەست مەولود: چاوەڕواندەكرێت نزیكەی 400 هەزار فەرمانبەر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندبن

بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، تاوەكو ئێستا 315 هەزار فەرمانبەر ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە.

سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانیی هەرێم رایگەیاند، تاوەكو ئێستا 315 هەزار فەرمانبەر ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە و لە ئێستادا سەرقاڵی وردبینیكردنین لە ناوی خانەنشینان و هێزەكانی پێشمەرگە.

راشیگەیاند، چاوەڕواندەكرێت نزیكەی 400 هەزار فەرمانبەر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندبن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share