دوو کەس لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ لەسەر رێگاى هەولێر-پردێ، رووداوێکی هاتوچۆ روویدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لەشوێنی رووداوەکەوە پێیڕاگەیاندین، ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆر رۆیشتووە و خۆی بە ستوونێکی هاتوچۆدا کێشاوە بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە بووە بە دوو بەشەوە.

باسی لەوەشکرد، “لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا دوو کەس کەلەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون گیانیان لەدەستداوە”.

وتیشی، “ئێستا مەفرەزەیەکی هاتوچۆ لەسەر شەقامەکە جێگیرکراوە و رێنمایی بە شۆفێران دەدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: لە رۆژانی پشووشدا تیمەکانمان بەردەوام لە ئەرکەکانیان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی چالاکی ئەم هەفتەیەی بەشی ئامێرەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “تیمەکانی قیرتاوکردن و بەشی ئامێرەکانمان، لە رۆژانی…
Total
0
Share