وەفدێکى عێراق گەیشتە سوریا و ئامانجى سەردانەکە رووندەکرێتەوە

وەفدێکى عێراق بە سەرۆکایەتیی سەرۆکى دەزگاى هەواڵگرى بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکى کاتیی سوریا، گەیشتە دیمەشق.

نووسینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیرانى عێراق بڵاویکردەوە، وەفدەکە بە سەرۆکایەتیی حەمید شەترى، سەرۆکى دەزگاى هەواڵگریی نیشتمانى گەیشتووەتە سوریا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکى کاتیی سوریا و ژمارەیەک لە بەرپرسانى حکومى.

وەفدى عێراق بەرپرسانى هەریەک لە فەرماندەیى هێزەکانى سنوورى سەر بە وەزارەتى ناوخۆ، وەزارەتى نەوت، وەزارەتى بازرگانى و دەستەى دەروازە سنوورییەکان لەخۆدەگرێت.

بەپێى راگەیەندراوەکە لەگەڵ لایەنى سوریدا هەماهەنگى لە بوارى ریشەکێشکردنى تیرۆر، پەرەپێدانى رێوشوێنەکانى پەیوەست بە پاراستنى هێڵى سنووریی هاوبەش، فراوانکردنى هەلى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و تاوتوێکردنى ئەگەرى سەرلەنوێ ئامادەکردنى هێڵى نەوتى عێراق لەڕێى خاکى سوریاوە بۆ بەندەرەکانى سەر دەریاى سپى ناوەڕاست تاوتوێدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە لە پارێزگایەکی عێراق زیاتر لە 300 هەزار کەس ژیانیان لە مەترسیدایە

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، ژیانی 300 هەزار هاوڵاتیی عێراقی لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە لە مەترسیدایە بەهۆی…
Total
0
Share