قوباد تاڵەبانی: کەمئەندامان سمبولی ئیرادە و هەڵگری پەیامی سەرکەوتنن بەسەر بێ هیواییدا

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی ئاراستەی کەمئەندامان کرد و رایگەیاند، ” سمبولی ئیرادە و هەڵگری پەیامی سەرکەوتنن بەسەر بێ هیواییدا”.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ سەرکەوتنیک وەک چیرۆکی سەرکەوتنی کەمئەندامێک هاندەر و ئیلهام بەخش نییە، نەک هەر بۆ کەمئەندامان بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتی.

ئاماژەی بەوەشدا، “کەمئەندامان سیمبولی ئیرادە و هەڵگری پەیامی سەرکەوتنی ئیرادەن بەسەر کەموکورتی و بێ هیواییدا”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ لە ئاهەنگی کردنەوەی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ یاری گۆڵ بۆڵی نابینایان، پشتیوانی خۆمان بۆ پەرەپێدانی وەرزشی کەمئەندان دووپات کردەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێروان دووبەردانی: هیچ كێشەیەك لە لیستی مووچە نەبوو و دواتر بە نووسراوێك ناردنی مووچە راگیرا

شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی بڕیای دادگای فیدراڵی، حكومەتی عێراق پابەندكراوە بە ناردنی مووچە، بەڵام…
Total
0
Share