رۆژی جیهانیی کتێب و مافی نووسەرە

23ی نیسانی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانیی کتێب و مافی نووسەر دیاریکراوە.

مەبەست لە دیاریکردنی رۆژەکە بەرەوپێشبردن و چێژوەرگرتنە لە کتێب و خوێندنەوەی.

لەم رۆژەدا لە سەرانسەری جیهان ئاهەنگی تایبەت بەڕێوەدەچێت، بۆ تیشک خستنە سەر هێزی ئەفسوناویی کتێب وەک پردێک لە نێوان رابردوو و داهاتوودا، و پەیوەندیی نێوان نەوەکان و کولتوورەکان.

یونسکۆ و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە لە سێ کەرتی سەرەکیی پیشەسازیی کتێبدا چالاکن، (دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە، کتێبفرۆشان و کتێبخانەکان) بۆ پاراستنی زەبری رۆژەکە چەندین دەستپێشخەری و چالاکی رێکدەخەن.

ساڵی 1995، لە کۆنفرانسی گشتیی یونسکۆدا کە لە پاریس بەڕێوەچوو، 23ی نیسان بۆ ئاهەنگگێڕان تایبەت بە کتێب و نووسەران، و هاندانی هەمووان بۆ گەڕان بەدوای ناوەوەی خۆیاندا دیاریکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌رمى ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگى كۆمیدیی ئه‌مریكى دۆزرایه‌وه‌ ‏

ته‌رمى ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگى كۆمیدیى ئه‌مریكى له‌ ژوورێكى یەكێك لە هۆتێلەكان ‏دۆزرایه‌وه‌. ‏ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌منیى ناوچه‌ى ئولاندۆ له‌ ویلایه‌تى…
Total
0
Share