ئیدارەی راپەرین ئامادەکاریی بۆ تای خوێنبەربوون دەکات و دەڵێت، “هەموو پێداویستییەکی گرنگمان دابینکردووە و بێ بەرامبەر بە هاوڵاتییان دەدرێت”.
د. سەعدی تەیب، بەڕێوەبەریی گشتیی ڤێرتێنەری ئیدارەی راپەرین رایگەیاند، ئامادەییمان بۆ رووبەرووبوونەوەی تای خوێنبەربوون ئەنجامداوە و سەرجەم پێداویستییەکانمان دابینکردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ئاژەڵانە و ساڵانە لە عێراق و ناوچەکەدا سەرهەڵدەدات، ناوچەکەی ئێمەش بەهۆی ئەوەی ئاژەڵداریی تێدایە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکە بوونی دەبێت، چونکە کوشتارگەیەکی گونجاو و پێشکەوتووی لێ نییە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەپێناو سەرهەڵنەدانی نەخۆشییەکە و خۆپارێزی، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، توانیومانە هەموو پێداویستییەکی گرنگ و دەرمانی تایبەت دابینبکەین و بێ بەرامبەر بە هاوڵاتییان دەدرێت.