کەشناسیی عێراق رایگەیاند، شەپۆلێکی گەرما شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچەش ئەگەری بارانبارین بوونی دەبێت.
دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژی داهاتووی شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، رۆژی دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرمی چەند پلەیەک بەرزدەبێتەوە، لەهەندێک ناوچەش ئەگەری بارانبارین بەرێژەیەکی کەم هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، بۆ سبەینێ رۆژی دووشەممە، پلەی گەرمی بۆ شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەم جۆرە دەبێت:
سلێمانی 28 پلە – هەولێر 29 پلە – دهۆک 28 پلە – کەرکوک 32 پلە – بەغداد 34 پلە.
سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژی سێشەممەش ئاماژەی بەوەدا، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەی گەرمی چەند پلەیەک بەرزدەبێتەوە.