واژوو بۆ زیادكردنی مووچە كۆدەكرێتەوە و مووچەخۆرانی هەرێمیش دەگرێتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە پەرلەمان واژوو بۆ زیادكردنی مووچە كۆكراوەتەوە و لە هەمانكاتدا زیادكردنی دەرماڵەی مامۆستایان و دەشڵێت، “ئەگەر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەزامەندی لەسەر بدرێت مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە”.

سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی نوێنەران دەستكراوە بە كۆكردنەوەی واژوو بۆ زیادكردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق و زیادكردنی دەرماڵەی مامۆستایان كە كار بۆ ئەوە دەكرێت مووچەی بەشێك لە مووچەخۆران زیادبكرێـت.

دەشڵێت، “ئەگەر ئەو پێشنیارە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەزامەندی لەسەر بدرێت و مووچەخۆرانی عێراق مووچەیان زیادبكرێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیش سوودمەنددەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر له‌باره‌ى ڕاگرتنى گه‌شته‌كانى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ده‌نگۆی ڕاگرتنى گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت، شه‌وى ڕابردوو فڕۆكەیەكی تایبەتی هێڵی ئاسمانی قەتەری…
Total
0
Share