بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامادەین هەموو ئاسانكارییەك پێشكەشی كۆمپانیا و سەرمایەدارانی سعودیە بكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە عەبدولعەزیز شەمەری، باڵیۆزی شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە عێراق كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە پەیوەندی لە مێژینەی سەرۆك مام جەلال و شانشینی عەرەبستانی سعودیە كرد و جەختیان لە زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەكە كردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ رەخساندنی دەرفەتی زیاتری وەبەرهێنانی شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە هەرێمی كوردستان دەربڕی و وتی، “ئامادەین هەموو ئاسانكارییەك پێشكەشی كۆمپانیا و سەرمایەدارانی سعودیە بكەین تاوەكو لە بووژاندنەوەی زیاتری ئابوریی هەرێمی كوردستان رۆڵێكی كاریگەر بگێڕن و كارەكانیان ببنە هۆی رەخساندنی هەلی كار”.

دۆخی سیاسیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو و هەردوولا جەختیان لە یەكخستنی هەوڵەكان بۆ دوورخستنەوەی ناوچەكە لە گرژیی كردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share