دووەم رۆژى دیدارى سلێمانى بەڕێوەدەچێت

بڕیارە ئەمڕۆ دووەم رۆژى نۆیەمین دیدارى سلێمانى بەڕێوەبچێت و تیایدا ژمارەیەک پانێڵ و وتار سەبارەت بە دۆخى عێراق، رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ژینگە پرسە سەرەکییەکان دەبن.

نۆیەمین دیدارى سلێمانى دوێنى بە ئامادەبوونى بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى پێشووى عێراق، مەسرور بارزانى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم، قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێم، عەممار حەکیم سەرۆکى رەوتى حیکمە، محەمەد حەسان سەرۆکى نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و چەندین کەسایەتیی سیاسى و حکومى و توێژەر دەستیپێکرد.

یەکەمین رۆژى دیدارەکە چەندین وتارى لەخۆگرت، جگە لە ژمارەیەک پانێڵ سەبارەت بە دۆخى هەرێمى کوردستان و عێراق و ئالنگارییەکانى ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: بە بەرنامەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە دەچینە پەرلەمانی ‏کوردستان

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، “بە بەرنامەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە دەچینە پەرلەمانی ‏کوردستان”. سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند،…
Total
0
Share