نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد

بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا لە بەرزبوونەوە مێژوییەکەی بەردەوامە و بەراورد بە بەیانیی ئەمڕۆ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 51 دۆلار لە بەهاکەی بەرزبووەتەوە.

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 228 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام ئەمشەو بەهاکەی بەرزبوونەوەیەکی لەناکاوی بەخۆیەوە بینی و لەئێستادا هەر ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 339 دۆلارە.

نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و بە وتەی شارەزایان، بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ زیادکردنی باجی گومرگی لەسەر زۆرینەی وڵاتانی جیهان و چین لە پێش هەموویانەوە، بووەتە هۆکاری ناجێگیری لە بازاڕەکانی جیهاندا و دابەزینی بەهای پشکی کۆمپانیا گەورەکانی جیهان.

دابەزینی بەهای پشکی کۆمپانیاکانیش، بووەتە هۆی زیادبوونی خواست لەسەر زێڕ بەمەبەستی پارێزگاریکردن لە سامانەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایدەگەیەنێت، شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی…
زیاتر ببینە

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز: تورکیا لە رێککەوتنی هەرێم و بەغداد لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت ئاگادارکراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرایدەکات، وەزارەتی نەوتی عێراق، لایەنی تورکیای ئاگادارکردووەتەوە لە رێککەوتنیان لەگەڵ…
Total
0
Share