کارەبای سلێمانی: کارەبای بەردەوام بۆ تۆڕی رووناکیی چەند شەقامێک دابیندەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، به‌بڕی زیاتر له‌ 110 ملیۆن دینار، پرۆژەی گەیاندنی كارەبای بەردەوام بۆ تۆڕی رووناكیی چەند شەقامێكی ناو شاری سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، لە چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکە و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با و بە سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی، به‌بڕی زیاتر له‌ 110 ملیۆن دینار، پرۆژەی گەیاندنی كارەبای بەردەوام بۆ تۆڕی رووناكیی چەند شەقامێكی ناو شاری سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.

دەشڵێت، كۆی گوژمەی پرۆژەكە بریتیە لە 105 ملیۆن و 529 هەزار دینار و پرۆژەكە لەلایەن كۆمانیای (مزگێنی) جێبەجێدەكرێت، بڕیاریشە لە ماوەی 180 رۆژدا تەواوبكرێت.

کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەو شەقامانەی پرۆژەکەیان تێدا جێبەجێدەکرێن بریتین لە:

– دانانی محاویلەیەكی كویسك بۆ تۆڕی رووناكیی شەقامی (كانی با) قڕگە لەسەر فیدەری 128.

– گەیاندنی كارەبای بەردەوام بۆ شەقامی شێخ سەلام.

– گەیاندنی كارەبای بەردەوام بۆ شەقامەكانی مادام میتیران، مامۆستایان و ئیسكان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share