بژمێرەکان داوای مووچە دەکەن

بژمێرەکانی پرۆسەی سەرژمێری لە هەولێر و سلێمانی گردبوونەوە و داوای مووچە دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 14ی نیسانی 2025، لە هەولێر و سلێمانی بژمێرەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، گردبوونەوە و داوای مووچەی مانگی 12 دەکەن.

یەکێک لە بژمێرەکانی سلێمانی کە لە گردبوونەوەکەدا بەشداربوو، بۆ تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “گرێبەستێکی دوو مانگیمان لەگەڵ ئاماری سلێمانیدا هەبوو بۆ مووچە، بەڵام تەنها مووچەی مانگی 11مان وەرگرتووە و مووچەی مانگی 12مان بۆ خەرجنەکراوە، پێویستە بە زووترین کات دابەشبکرێت”.

وتیشی، “لە سنووری پارێزگای سلێمانی ژمارەمان نزیکەی هەشت هەزار بژمێرە کە مووچەی مانگی 12مان وەرنەگرتووە و لە پارێزگاکانی دیکەش بە هەمان شێوە ئەو مووچەیە دابەش نەکراوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: هەناردەکردنەوەی نەوت سەرکەوتووبوو

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستیپێکردەوە و سەرکەوتووبوو. وەزارەتی سامانە…
زیاتر ببینە

دەوەن دڵشاد: گەنجێکی کوردی 15 ساڵ لە زیندانی بەریتانیا توشی نەخۆشیی دەروونی بووە

بەرپرسی نووسینگەی سلێمانیی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق کەیسێکی مەترسیداری گەنجێکی کورد دەگێڕێتەوە. دەوەن دڵشاد، بەرپرسی نووسینگەی سلێمانیی فیدراسیۆنی پەنابەرانی…
Total
0
Share