بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش كێوماڵی ناوچەكانی زینانە و دەوروبەریان كرد.
لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایشدا هاتووە،
12ی 4ی 2025 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش بەهەماهەنگیی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە و كۆماندۆی كوردستان، بەمەبەستی كێوماڵكردنی سنوورەكە و خاپووركردنی مۆڵگەكانی گروپی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی زینانە و دەوروبەری ئۆپەراسیۆنێك ئەنجامدرا.