کەشناسیی هەرێم: ئەگەری تاوەباران لە هەندێک ناوچە هەیە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، “ئەمڕۆ و سبەینێ لە هەندێک ناوچەی هەرێم ئەگەری تاوەباران هەیە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم لە كەشدا، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەكانی باكوور ئەگەری نمە بارانی پچڕپچڕ هەیە، پلەی گەرمی بە نزیكەی 1 بۆ 3 پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ نزمتردەبێت”.

باس لەوەشدەکات، “سبەی شەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان هەورى تەواو دەبێت، ئەگەری تاوەباران لە هەندێك ناوچەی پارێزگای دهۆك و هەولێر هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان،  پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیكدەبێتەوە”.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 23 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 23 پلەی سیلیزی

دهۆک : 19 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 25 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 24 پلەی سیلیزی

سۆران : 19 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 10 پلەی سیلیزی

گەرمیان :27 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share