هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران لە داخستنی رێگایەک ئاگاداردەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، “شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە، بەشێکی رێگای کەلار بۆ ناحیەی باوەنور لە ملەی بەردەسوور، نێوان زانکۆی گەرمیان و گوندی بەردەسوور بەهۆی کارکردن لە رێگاکە داخراوە”.
هاتوچۆی گەرمیان داوا لە شۆفێران دەکات،”بەوریاییەوە شۆفێری بکەن و رێگاکە بەکاربهێنن، تاوەکو لە رووداوی نەخوازراو بەدووربن”.