عەلی رەئوف: لە زۆرینەی پەروەردەکان دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد

عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، لە زۆرینەی پەروەردەکانی هەرێم دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکردووە.

عەلی رەئوف بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە بەیانی ئەمڕۆوە لە زۆرینەی پەروەردەکانی هەرێم دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکردووە و تا کۆتایی دەوامی ئەمڕۆ بەردەوامدەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ گرفتێک نەهاتووەتە پێش، هیوادارین لەم چەند کاتژمێرەدا سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست مووچەکانیان وەربگرن.

مامۆستایانی گرێبەست ئەوانەی بڕوانامەی دبلۆمیان هەیە مووچەكانیان 400 هەزار دینار و ئەوانەی بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان هەیە 500 هەزار دینارە و خەرجیی مانگانەشیان 19 ملیار دینارە زیاترە کە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم دابینکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەد گەرمیانی: سودانی بەڵێنیدا كێشەی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان چارەسەربكات

سەرۆكی رێکخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنیدا هاوكاربێت لە چارەسەركردنی كێشەكان بە…
Total
0
Share