د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، سیستمی پەیڕۆڵ جێبەجێبكرێت لە مانگەكانی داهاتوو شتێك نامێنێت بەناوی كێشەی مووچەوە.
راشیگەیاند، مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم هیچ كێشەیەكی نابێت و بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق كێشەی مووچە چارەسەربووە.
وتیشی، “بوونی یاسای بودجە خزمەت بە هەموو ناوچە و شار و شارۆچكەكان دەكات و لە كابینەی نوێی حكومەت، هەرێم یاسای بودجەی دەبێت”.