لە ئەمشەوەوە تەرزە و بارانی بەخووڕ چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، لە كاتەكانی ئێستاوە حاڵەتێكی نوێی ناجێگیریی كەش كە خۆی لە چالاكبوونی هەورەبروسكە و تاوەباراندا دەبینێتەوە دەستپێدەكاتەوە سەرەتاش لە ناوچەكانی پارێزگای هەولێر و كەركوكەوە هەورەكان چالاك دەبن و دواتر لە كاتەكانی شەودا بە گوێرەی كات ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و سۆران و پارێزگای هەڵەبجە دەگرێتەوە.

دەشلێت، “بە بڕی جیاواز باران دەبارێت لەگەڵ روودانی هەورەبروسكە و هەندێك شوێنیش تەرزە و بارانی بەخووڕ دەبارێت و لەگەڵ ئەم حاڵەتەدا بارستە هەوایەكی ساردیش هەیە كە ئێستا وردە وردە بەرەو ناوچەكانی رۆژئاوای عێراق و هەرێم بووە بەهۆیەوە خێرایی با زیادیكردووە لەگەڵ دروستبوونی خۆڵبارینێكی كەم بۆ مامناوەندیش “.
باسی لەوەشكردووە، بە گشتیی كاریگەریی ئەم ناجێگیریيە لە كەشوهەوای ناوچەكانمان تا سبەی ئێوارەی پێنجشەمە بەردەوامی دەبێت ناوبەناو لە شوێن و كاتی جیاوازدا و تاوەباران دروستدەبێت لە شەودا كۆتایی دێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، سبەی بە بەراورد بە ئەمڕۆ بەهۆی ئەو هەوا ساردەی روودەكاتە ناوچەكانمان پلەكانی گەرما لەسەرجەم ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان 5 تا 6 پلە نزمدەبێتەوە و كەش فێنك دەبێت و بۆ رۆژانی داهاتووش پلەكانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە كەش لە رۆژدا فێنكتر دەبێت و لە شەواندا هەست بە سەرما دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: راپۆرتێک لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی هەرێم ئامادەدەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، “راپۆرتێک لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی هەرێم ئامادەدەکرێت”. وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share