عەبدولواحید محەمەد: مووچەی مامۆستایانی عێراق زیادبكرێت هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، مووچەی مامۆستایانی عێراق زیادبكرێت ئەو زیادكردنە مامۆستایانی هەرێمیش دەگرێتەوە.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەگەر لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری زیادكردنی دەرماڵە و مووچەی مامۆستایانی عێراق بدرێت و بنێرێتە ئەنجومەنی نوێننەران و دەنگی لەسەر بدرێت ئەوا پێویستە لە حكومەتی هەرێم بڕیاری پێدەربكرێت و دەرماڵەی مامۆستایان زیادبكرێت.

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان جەختیكردەوە و وتیشی، “پێشتریش بڕیاری خەرجكردنی دەرماڵە لە عێراق دەركرا و دواتر بڕیارەكە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێكرا لە ئێستاشدا ئەگەر دەرماڵەی مامۆستایان زیادبكرێت بە دڵنیاییەوە لە هەرێمیش كاری لەسەر دەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی لێبوردنی گشتی لە ناوچە كۆنترۆڵكراوەكان راگەیاند

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات لێبوردنی گشتی لە ناوچە كۆنترۆڵكراوەكان راگەیاند. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات…
زیاتر ببینە

ئەزموونەکان ڕوونکردنەوە لەبارەی هاککردنی وێبسایتەکەیان دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی سەربە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی هاککردنی وێبسایتی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە بڵاوکردەوە و ئەو…
Total
0
Share