قائیمقامی سلێمانی: هەموو رێکارێکی کارگێڕی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی بازاڕی دارەسووتاوەکە دەگرینەبەر

قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ نوێنەرانی زیانلێکەوتوانی بازاڕی دارەسووتاوەکە کۆبووەوە و رایگەیاند، “هەموو رێکارێکی کارگێڕی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی بازاڕی دارەسووتاوەکە دەگرینەبەر”.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، وه‌ك پێشتر له‌كاتی سه‌ردانماندا بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌ به‌ڵێنمان پێدابوون،‌ هه‌موو رێكارێكی کارگێڕی ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بە تەواوەتی کاسبکارە زیانلێکەوتووەکانی بازاڕی دارە سووتاوەکە قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشدا، رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وەکەی بازاڕی‌‌ داره‌سووتاوه‌كه‌، رووداوێكی نه‌خوازراوبوو و نه‌ك ته‌نها خاوه‌ن دوكانه‌ زیان لێكه‌وتوه‌كان، به‌ڵكو بووەتە هۆی زیان گەیاندن بە بەشێکی زۆری كاسبكارانی شاری سلێمانی.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئەو سکچوونەی ئێستا هەیە کۆنترۆڵ نەکرێت دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە سكچوون دەدات و دەڵێت، ژمارەکە سێ هێندە بەرزبووەتەوە،…
Total
0
Share