سیروان ساڵح شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت، بەهۆی كاریگەریی دوو ناوچەی پەستان نزمی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست لە شەوی هەینی لەسەر شەممە و رۆژی شەممە تاوەكو شەوی شەممە لەسەر یەكشەممە ناوبەناو ئەگەری باران و هەورەبروسكەی باش هەیە، لەگەڵ ئەگەری بڕێك تەرزە لە چەند ناوچەیەكی كەم.
دەشڵێت،”شەپۆلەكە لە ناوچەكانی باكووری خۆرهەڵاتی هەرێمی كوردستان و باكووری خۆرهەڵاتی گەرمیان كاریگەری زیاتر دەبێت و رۆژی شەممە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە ئیدارەی راپەڕین و بەشێكی باكووری خۆرهەڵاتی گەرمیان و بەشێكی كەمی ناوچەكانی ناوەڕاستی گەرمیان ئەگەری لافاو هەیە تەنها لە رێڕەوی ڕووبار و دۆڵ و چەمەكان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، رۆژی یەكشەممە كۆتایی بە شەپۆلەكە دێت، بەڵام بەهۆی چڕبوونەوەی پەڵەهەوری ناوخۆیی تاوەكو ڕۆژی دووشەممە لە نێوان كاتەكانی نیوەڕۆ بۆ دوای عەسر ئەگەری چەند تاوێكی بارانی ناوخۆیی هەیە بە زۆریش لە ناوچە شاخاوییەكان.