حکومەتی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، پەیوەندیی سۆزداری لەنێوان فەرمانبەرانی حکومەتی ئەمریکا لە چین و هاوڵاتییانی چینی قەدەغەیە.
ماڵپەڕی فۆکس نیوز بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی ئەمریکا ئاگادارییەکی رەسمی ئاراستەی فەرمانبەرانی وڵاتەکەی لە چین کردووە کە بە هەموو جۆرێک دروستکردنی پەیوەندیی سۆزداری لەگەڵ هاوڵاتییانی چیندا قەدەغەیە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هۆکاری بڕیارەکە دەگەرێتەوە بۆ ئاشکرابوونی چەند حاڵەتێک کە تیایدا چەند فەرمانبەرێکی حکومەتی ئەمریکا لە چین، پەیوەندیی سۆزدارییان لەگەڵ چەند ژنێکی چینیدا دروستکردووە، ئەمەش ناڕەزایەتیی بەرپرسانی ئەمریکای لێکەوتووەتەوە.
هاوکات، بڕیارەکە بووەتە هۆی دروستبوونی ناڕەزایەتی بەشێکی هاوڵاتییان و چالاکوانان و بە درێژکراوەی جەنگی ساردی نێوان هەردوو وڵاتی ئەمریکا و چین ناوی دەبەن.