روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی بابەتێك لە چەند پەیجێك و دەزگایەكی راگەیاندنەوە سەبارەت بەو بەلەمانەی كە لە چەند ناوچەیەكی گەشتیاری وەك ( هانەژاڵە، ئیمامی زامن) لەسەر دەریاچەی سیروان كاردەكەن بۆ گواستنەوەی گەشتیار بەكاردەهێنرێن، بە پێویستمان زانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاوبكەینەوە.

1.گەشتیاری ئازیزو سەردانیكەرانی بەڕێز ئەو بەلەمانەی لەو ناوچانە بەكاردێن ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە نە ئێستا و نە پێشتریش بە بەلەمی گەشتیاریمان دانەناون و چەندینجار سەردانمان كردوون هیچ مەرجێكی سەلامەتی و تایبەتمەندی گەشتیاریان تێدا نییە گەشتیار دەبێت هۆشیاری پێویستی هەبێت بەبێ بوونی هێلەكی خۆپارێزی و چووپی رزگاركردن و چەتر ژیانی خۆی و ماڵ و مناڵی نەخاتە مەترسییەوە.

2,هیچ كات خەم سارد نەبووین سەبارەت بە كێشەی ناوبراو ساڵێك لەمەو پێش دركمان بەو مەترسیە كردووە و بەڕێوەبەری گشتیمان و بەڕێوەبەری كاروباری گەشتیاری و مۆڵەتی گەشتیاری سەردانی مەیدانی شوێنی ناوبراویان كردووە گفتوگۆ و رێنمایی پێویست دراوە بە خاوەن بەلەمەكان كە پێویستە گەشتیار سەرنەخەن ئەگەر سەریان خست دەبێت چوپی خۆ رزگاركردن و هێلەكی خۆپارێزی بەكاربهێنرێت.

3.لەبەر ئەوەی ئەو بەلەمانە تایبەتمەندیی بەلەمی گەشتیاری تێدا نییە وەك گەشتوگوزار ناتوانین مۆڵەتیان بۆ دەربكەین، بۆ هەمان مەبەست لە 23ی 4ی 2024 بە نووسراوی ژمارە 35 داوامان لە پارێزگاری هەڵەبجە كردووە كە لیژنەیەك بۆ چارەسەری ئەو بابەتە پێكبهێنێت ئێمە پێمان وابووە ئەو بەلەمانە بۆ كاری راوە ماسی و گواستنەوەی كەلوپەل بەكاردێن و هیچ مەرجێكی سەلامەتی تێدا نییە و پێویستە لەلایەن گەشتوگوزار و بەرگریی شارستانی و پۆلیس و قائیمقامیەت هەموو رێكارەكانی خۆپارێزی بگیرێتەبەر بكرێت بە مەرج و لە ئەگەری پابەندنەبوون بە رێنماییەكان بەلەمەكان دەستیان بەسەردا بگیرێت و سزای دارایی بدرێن.

4.بەدواداچوونەكانمان بەردەوامدەبن بەمەبەستی پاراستنی ژیانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share