قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، “پێویستە حکومەت بە جددی کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گواستنەوەی گشتی بکات”.
ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، “گواستنەوەی گشتی یەکێکە لە گرفتە سەرەکییەکانی سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش، چونکە هۆیەکانی گواستنەوە لاوازن”.
باسی لەوەشکرد، “نەبوونی گواستنەوەی گشتی خەڵک ناچار دەکات بە ئۆتۆمبێلی خۆی هاتوچۆ بکات و قەرەباڵغی لە شەقامەکاندا دروستدەبێت بەتایبەت لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان”.
قائیمقامی سلێمانی ئەوەشی وت، “پێویستە حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان بە جددی لەڕێگەی وەزارەتی گواستنەوەوە کار بۆ چارەسەری کێشەکانی گواستنەوەی گشتی بکات”.