نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، سبەینێ شەممە مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.

عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، چەکی بانکیی مامۆستایانی گرێبەست لەسەرجەم پەروەردەکان ئامادەکراوە تەنها دابەشکردنی مووچە ماوە،بەپێی زانیارییەکانمان سبەینێ لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی سێ دابەشبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی دارایی و پەروەردە دڵنییانداوە سبەینێ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش بنکەکان تا درەنگانی شەو کراوە دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. بەشێک لە هاوڵاتییان بە ئاماژە دژی “شکاندنی پەنجەی” زیندانیکراوێکی بادینان ‏وەستانەوە

کەسوکاری زیندانیکراوانی بادینان هەڵمەتێکیان ڕاگەیاندووە، وێنەی خۆیان بە ئاماژەی ‏بەرزکردنەوەی دوو پەنجەی سەركەوتن بڵاودەکەنەوە و دژی “شکاندنی پەنجەی…
Total
0
Share