وەزارەتی تەندروستی: لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە زنجیرە دەرمانخانەکانی سەروەران پێکهێندرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڕیاریدا لیژنەی لێکۆڵینەوە لە زنجیرە درمانخانەکانی سەروەران پێکبهێندرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “وەزارەتی تەندروستیی هەرێم پاڵپشت بە یاسای مافی نەخۆش ژمارە (1)ی ساڵی 2020 و پەیڕەوی لێکۆڵینەوە ژمارە (16)ی ساڵی 2023، بڕیاریدا بە دانانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لەگەڵ داواکاری گشتی بۆ لێکۆڵینەوە لە دەرمانخانەی سەروەەران و پاراستنی کاریگەری و سەلامەتیی دەرمان لەسەر نەخۆش و وەرگرتنی رێکاری یاسایی و دادوەری بەرامبەر ئەو سەرپێچییە”.

باس لەوەشدەکات، “لە ساڵانی رابردوو هەمان دەرمانخانە بۆماوەی 8 مانگ داخرا بەهۆی سەرپێچی و بوونی دەرمانی قاچاغ و نایاسایی و قەدەغەکراو و دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە هەواڵەی دادگا کرا و تاوەکو ئێستاش دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە دادگا بەردەوامە”.

لە چەند رۆژی رابردوودا، چەند تۆمارێکی دەنگیی خاوەن دەرمانخانەیەکی شاری هەولێر لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووەوە کە داوا لە کارمەندەکانی دەکات “چارەسەرییەکان بۆ نەخۆش بگۆڕن بەبێ گەڕانەوە بۆ راسپاردەی پزیشکی چارەسەرکار”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share