بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، ” بڕیاری خەرجکردنی پارە بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی دەرکرا”.
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لە رابردوودا گرفتی کەمیی دەرمان و پێداویستیی پزیشکیمان هەبوو کە ئەوەش راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر تەندروستیی هاوڵاتییان هەبوو”.
باسی لەوەشکرد، “ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی پارە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ تەندروستیی سلێمانی دەرکرا و هیوادارین بە زووترین کات سەرجەم پێداویستییەکان دابینبکەین”.