دوای ئاڕاستەکردنی نووسراوێک لەلایەن داواکاری گشتییەوە بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى رۆشنبیریى سلێمانى سەبارەت بە قەدەغەکردنی رووماڵی رووداوی کوشتن، بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری رۆشنبیری دەڵێت، نووسراوەکە بە هەڵە ئاڕاستەکراوە.
ده‌لیل جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى وه‌زیرى رۆشنبیری بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، داواکاریی گشتی نووسراوه‌كه‌ی بە هه‌ڵه ئاراسته‌كردووه، ناوه‌ڕۆكى نووسراوەکە پەیوەستە بە كارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى سلێمانی نه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیى رۆشنبیریى هونه‌رى سلێمانى.
ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌ده‌مه‌وه هاتنى داواكاریى گشتیى زۆر گرنگه، جێگاى ده‌ستخۆشییه له‌م بابه‌تانه‌دا، به‌ڵام هیوادارم هه‌ڵه‌كه‌یان راست بكه‌نه‌وه، چونکە هەڵەکردن لە کاری فەرمانگەیەک بەراستی ترسناکە.