بەهای دۆلار دابەزی

بەیانیی ئەمڕۆ لە كاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 146 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 146 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

لە ئەمساڵدا بڕیاردراوە كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگیرێت كە بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری، ئەو هەنگاوە كاریگەریی لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: دەمانەوێت بگەینە ئاستێک کە بەرهەمە نەوتییەکان هەناردەی دەرەوە بکەین

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامانجیان ئەوەیە کە عێراق ببێتە بەرهەمهێنەرێکی سەرەکیی بەرهەمە نەوتییەکان و بەرهەمەکان هەناردەی دەرەوە بکرێن.…
Total
0
Share