پێش جەژن مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت پێش جەژن مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبكرێت.

عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، سبەی چوارشەممە چەكی بەنكی لە سەرجەم پەروەردەكانی هەرێمی كوردستان ئامادەبكرێت بۆ ئەوەی پێش جەژن مووچەی مامۆستایانی گرێبەست سەرفبكرێت.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم نارد و چاوەڕواندەكرێت پێش جەژن مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی هەوڵەکانی سەرجەم هەڤاڵان و جەماوەری دڵسۆزی یەکێتییە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، ئەم سەرکەوتنەی یەکێتی، بەرهەمی هەوڵەکانى هەموو هەڤاڵان و جەماوەرە دڵسۆزەکەیەتی. قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی…
Total
0
Share