ئاگرێکی گەورە لە دارستانێکی کۆریای باشوور کەوتووەتەوە

کاربەدەستانی حکومەتی کۆریای باشوور رایدەگەیەنن، ئاگرێک لە دارستانەکانی شارۆچکەی ئویسۆنگ لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە کەوتووەتەوە و لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە.

بەهۆی ئەو ئاگرەوە، لە ماوەی شەوێکدا زیاتر لە چوار هەزار هێکتار زەوی سووتاون و وەک دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەڵێن، تا بەیانیی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە 12 هەزار و 699 هێکتار، سەرەڕای هەوڵە بەرفراوانەکانی بەرگریی شارستانی بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

بەرپرسان دەڵێن، بای بەهێزی چاوەڕواننەکراو و کەشوهەوای وشکی ئەو ناوچەیە، کارەکانی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەیان سەخت کردووە.

حکومەتی کۆریای باشوور دەڵێت، پلانیان هەیە ئەمڕۆ 77 هێلیکۆپتەر و سێ هەزار و 154 کارمەند کۆبکەنەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.

ناوچەی ئویسۆنگ کە ئاگرەکەی لێکەوتووەتەوە، نزیکەی 180 کیلۆمەتر لە شاری سیئۆل-ی پایتەختی کۆریای باشوورەوە دوورە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆزینەوەی بۆمب لەناو ئۆتۆمبێلێکی تێسلادا هەرا دەنێتەوە

پۆلیسی ئۆستن لە ویلایەتی تەکساس، دۆزینەوەی چەند بۆمبێکی لەناو ئۆتۆمبێلێکی تێسلادا راگەیاند. میدیاکانی ئەمریکا باسلەوەدەکەن، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بازرگانێکی…
Total
0
Share