فراكسیۆنی یەكێتی دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدات تۆپ

 پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەخرێتە دەنگدانەوە و فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدات

چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا كە هەریەك لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی، د. نەرمین مەعروف و بەدریە حسێن دەردەكەون و تێیدا دەڵێت، “زۆر دڵخۆشبووین وەك فراكسیۆنی یەكێتی و نوێنەری هەڵەبجە دوای هەوڵ و ماندبوونێكی زۆر بەر لە دانیشتنەكان لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان و جێگرەكانی لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە قسەمان كرد”.

وتیشی، “رەزامەندی لەسەر داواكارییەكەمان درا كە پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بۆ سبەی دەخرێتە دەنگدانەوە و هەڵەبجە دەبێتە 19یەمین پارێزگای عێراق و چوارەم پارێزگا لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و هەر لە ئێستاوە پیرۆزبایی دەكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا هەموو كاردانەوە ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانی هێرشەكەی سەر هەولێر ئاشكرادەكات

كاردانەوەكانی هێرشە موشەكییەكەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەردەوامن. جگە لە كەسایەتی و لایەنەكانی ناوخۆی هەرێمی…
Total
0
Share