پەرلەمانتارێك: تەنها واژووی تەیف سامی ماوە و سبەی پارە دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تەیف سامی وتوویەتی دوای مووچەخۆرانی عێراق مووچە بۆ هەرێم دەنێرم و دەشڵێت، “بەر لە جەژن مووچەخۆرانی هەرێم مووچە وەردەگرن”.

شیروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو رێكارانەی پێویستن لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە گیراونەتەبەر و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە دوای تەواوكردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق، پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرم.

وتیشی، “بڕیاری ناردنی مووچە پێش جەژن دراوە و تەنها واژووی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دراوە كە واژوو لەسەر ناردنی پارە لە بانكی ناوەندییەوە بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم بكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە رێگەی بۆشایی ئاسمانەوە ئینتەرنێت دەگاتە ناوچە جیاوازەکانی عێراق

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بڕیاریدا لە رێگەی بۆشایی ئاسمانەوە ئینتەرنێت بگەیەنێتە بۆشایی ئاسمان. وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بڵاویکردەوە، “هەوڵدەدەین باشترین…
Total
0
Share