وشکەساڵی مەترسی لەسەر ژیانی هەزاران هاوڵاتیی عێراق دروستدەکات و رێکخراوی یونیسێفیش چەند پڕۆژەیەک بۆ کەرتی ئاو لە عێراقدا رادەگەیەنێت.
رێکخراوی یونیسێف رایگەیاند، بەهۆی وشکەساڵی و گۆڕانکارییە جیهانییەکانی کەشوهەواوە، چەندین وڵات لە سەرتاسەریی جیهاندا رووبەرووی قەیرانی کەمبوونەوەی ئاو بوونەتەوە و گرفتیان بۆ دروستبووە، لەوانە وڵاتی عێراق.
ئاماژەی بەوەشداوە، سەرهەڵدانی قەیرانی ئاو لە عێراقدا بووەتە هۆی مەترسی لەسەر ژیانی هەزاران هاوڵاتی ولاتەکە، بەجۆرێک بە بەشێکی زۆریان ئاوی خواردنەوەیان بە زەحمەت دەستدەکەوێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لەرێگای جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەوە هەوڵی دابینکردنی ئاوی پێویست دەدەین بۆ ئەو ناوچانەی وشکەساڵییان تێدایە، لەوانە: پڕۆژەی دابینکردنی سیستەمی پێشکەوتوو بۆ کۆکردنەوەی ئاو و بەکارهێنان و دابەشکردنی ئاو بە شێوازێکی پێشکەوتوو.