کەشناسیی عێراق رایگەیاند، لە دوو رۆژی داهاتوودا لە شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.
دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژی داهاتووی شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، لە رۆژی سێشەممەدا پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و ئاسمان نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت، بەراورد بە چەند رۆژی رابردووش پلەی گەرمی چەند پلەیەک بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بۆ سبەینێ رۆژی سێشەممە، پلەی گەرمی بۆ شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەم جۆرە دەبێت:
سلێمانی 21 پلە
هەولێر 25 پلە
دهۆک 21 پلە
کەرکوک 24 پلە
بەغداد 25 پلە
سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژی چوارشەممەش ئاماژەی بەوەدا، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و هاوشێوەی رۆژی سێشەممە پلەی گەرمی چەند پلەیەک لە سەرتاسەریی وڵاتدا بەرزدەبێتەوە.