لە ناوچەی کینگستاند لە بێرمنگهامی بەریتانیا کەسێک هێرشیکردە سەر چەند پیادەڕەوێک و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.
پۆلیسی بەریتانیا بڵاویکردەوە، لە ناوچەی کینگستاند لە بێرمنگهامی بەریتانیا کەسێک بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بە چەقۆ هێرشیکردووەتە سەر ئەو کەسانەی بە ناوچەکەدا تێپەڕیون و لە ئەنجامدا چوار کەسی بریندارکردووە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای رووداوەکە کەسێکی تەمەن 32 ساڵان بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.