ناوی 50 هەزار فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی ئامادەدەکرێت

لە رۆژانی داهاتوودا ناوی 50 هەزار فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی ئامادەدەکرێت و دەدرێتە شارەوانییەکان.

سەربەست مەولود، بەڕێوەبەریی وردبینی و رێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانیی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا ناوی 50 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین بۆ وەرگرتنی زەوی ئامادەدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، هەوڵ دەدرێت لەماوەی 10 رۆژی داهاتوودا لیستێکی نوێ لە ناوی فەرمانبەران و خانەنشینان ئامادەبکرێت بۆ وەرگرتنی زەوی، کە ژمارەیان 50 هەزار کەس دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لیستی ناوەکان دەنێردرێتە ئەنجومەنی وەزیران و دوای وەرگرتنی رەزامەندی، دواتر رەوانەی شارەوانییەکان دەکرێت تا بەپێی شوێنی زەوییەکە دابەشیبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی گۆڕان ڕوونکردنەوەیەكی سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی ئەندامێکی بڵاوكردەوە

فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕوونکردنەوەیەكی بڵاوكردەوە سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی ئەندامێکی فراکسیۆنەکە بە ناوی محەمەد شێخ وەهاب،…
Total
0
Share