ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بەشێک لە فراکسیۆنەکان دەیانەوێت گۆڕانکاریی لە بەشێک لە ماددەکانی یاسای هەڵبژاردن بکەن، بەڵام هیچ کۆدەنگییەک نییە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاریی تەواوەتی تێیدا.
حەبیب حەلاوی سەرۆکی فراکسیۆنی سادیقون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هیچ نیازێک بۆ گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن بەم داڕشتنەوەی ئێستایەوە نییە، هەرچەندە بەشێک لە فراکسیۆنەکان پێشنیاریان بۆ گۆڕانکاری لە بەشێک لە ماددەکانی یاساکە هەیە، بەڵام هیچ کۆدەنگییەک لەبارەی گۆڕانکاریی ریشەیی لە یاساکەدا نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجومەنی نوێنەران سوورە لەسەر ئەوەی کە پێش تەواوبوونی ئەم خولەی کۆمەڵێک یاسای گرنگ تێپەڕێنێت لە پێش هەموویانەوە یاسای حەشدی شەعبی و خشتەی بودجە و یاسای سەندیکاکان.
ئاشکراشیکرد، پێش جەژنی رەمەزان ئەنجومەنەکە دەنگ بە یاسای حەشدی شەعبی دەدات.