پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوو کەس بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکران.
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان دوو تۆمەتبار دەستگیرکران.
ئاماژەی بەوەشدا، دوو تۆمەتبارەکە لە قەزای عەینکاوە، خۆیان وەک کارمەندی شارەوانی ناساندووە و لەژێر ناوی جەژنانەدا هەستاون بە وەرگرتنی پارە لە چەند ماڵێکی ناوچەکە.
ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئاگادرکردنەوەی پۆلیس و لێکۆڵینەوەکردن لێیان، دوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکران و لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵێنەوەیان بۆ کراوەتەوە.