زیاد جەبار: مەبەستمانە حکومەت زوو پێکبێت

زیاد جەبار

زیاد جەبار رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەبەستیەتی کابینەی دەیەمی حکومەت هەرێم لە زووترین کاتدا پێکبێت.

زیاد جەبارلێپرسراوی مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی رایگەیاند، ئێمە وەک یەکێتی مەبەستمانە حکومەت زوو پێکبێت، ئەوەشمان بەلاوە گرنگە رێڕەوی حوکمڕانی بە شێوەیەک راستبکرێتەوە کە حکومەت ببێتە حکومەتی خەڵك و لە خزمەتی خەڵکدا بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کابینەی نۆی حکومەت گلەیی و گازندەی زۆری خەڵكی بەدوای خۆیدا هێنا، بە شێوەیەک کە خەڵك وایلێهاتبوو بە حکومەتی خۆی نەدەزانی، بۆیە مەبەستمانە، بۆیە لە کابینەی داهاتوودا دەمانەوێت هەموومان بەیەکەوە خزمەتی هەموو ناوچەکانی کوردستان بکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share