پۆلیسى کەرکوک روونکردنەوە لەبارەى شەڕەکەى شەوى رابردوو دەدات

پۆلیسى کەرکوک ژمارەى قوربانییانى شەڕەکەى شەوى رابردوو ئاشکرادەکات و دەڵێت، بڕیارى راگرتن بۆ بەشداربووانى دەرچووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسى پارێزگاى کەرکوک رایگەیاند، بە سەرپەرشتیی مەیدانى فەرماندەى پۆلیسى کەرکوک سەرجەم بەشداربووانى هەردوولاى شەڕەکەى قەرەتەپە دەستگیرکران و دەستیش بەسەر چەکى تاوانەکەدا گیرا.

روونیشیکردەوە، دواى ئەوەى لە شەڕەکەدا سێ کەس کوژران و چوارى دیکە برینداربوون، فەرماندەى پۆلیس بە یاوەریی فەوجى تەکتیکى و فەوجى سوات و هەروەها هێزێکى سوپاى عێراق گەیشتە شوێنى رووداوەکە.

پۆلیسى کەرکوک ئاماژەى بەوەشدا، بە بڕیارى دادوەرى لێکۆڵینەوەى کەرکوک بڕیارى راگرتن بەپێى ماددەى 406ى یاساى سزادانى عێراقى بۆ دەستگیرکراوان دەرچوو.

شەڕەکەى شەوى رابردوو لەنێوان دوو بنەماڵەى سەر بە هۆزەکانى عوبێدى و بەیات لە گوندى قەرەتەپە روویدا کە دەکەوێتە ناحیەى پایچی لە رۆژئاواى کەرکوک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: نیگەرانین لە پێشێلکارییەکانی سەر ئازادیی رۆژنامەوانی لە هەرێم

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بڵاویکردەوە، نیگەرانن بە بیستنی هەواڵی پێشێلکاریەکانی ئەم دواییەی سەر ئازادیی راگەیاندن، پشتیوانی لە جێبەجێکردنی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانی کوردستان: هێرشەکەی پردێ نیشانیدا دەبێت چارەنووسی ناوچە كوردستانییەكان یەکلایی بکرێتەوە

پەرلەمانی کوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی داعشی بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە کرد و ڕایگەیاند، ئەوجۆرە هێرشانە دووپاتکەرەوەی ئەو ڕاستییەیە، کە دەبێت…
Total
0
Share