ئەمڕۆ یادی راپەڕینی کەرکوکە

ئەمڕۆ 34 ساڵ بەسەر راپەڕینی شاری کەرکوکدا تێدەپەڕێت.

لە 20ی ئازاری ساڵی 1991، شاری کەرکوک لە دەستی رژێـ.ـمی بــ.ــەعــ.ـــس، رزگارکرا.

دوای ئازادکردنی سلێمانی، هەولێر و دهۆک، بەرەی كوردستانی و پێشمەرگەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەخشە رێگەیەكی تۆكمەیان داڕشت، راپەڕینی ئازادکردنی کەرکوک رۆژی 19ی ئازار دەستیپێکرد و لە 20 ئازاری ساڵی 1991دا ئاگری نەورۆز و سەرکەوتن لە شارەکەدا کرایەوە.

راپەڕینی گەلی کورد لەدەست رژێمی بەعس، لە رانیەوە دەستیپێکرد و ئەو قەزایە بوو بە دەروازەی راپەڕین کە لە رۆژی 5ی ئازاردا دانیشتووانەکەی راپەڕینیان ئەنجامدا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە: پاش دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێریی سۆپا لە ناوەندەکانی خوێندن ناهێڵین

وەزیری پەروەردەی هەرێم، رایگەیاند، پاش دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێریی سۆپا لە ناوەندەکانی خوێندن ناهێڵین. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی…
Total
0
Share