مەزڵوم عەبدی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەیەدە و ئەنەكەسە یەكەمین هەنگاوی زنجیرەیەك كۆبوونەوە بو بۆ جێبەجێكردنی یەكڕیزیی كورد.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە پەیامێكیدا رایگەیاند، كۆبوونەوەی پارتی كوردی پەیەدە و ئەنەكەسە بۆ دیاریكردنی پلانێكی هاوبەش و یەكخستنەوەی هێڵی كوردی لە قۆناغی ئێستادا، هەڵوێست و بۆچوونی هەردوولا مایەی دڵخۆشی بوو”.

راشیگەیاند، كۆبوونەوەكەی پەیەدە و ئەنەكەسە و یەكەمین هەنگاوی زنجیرەیەك كۆبوونەوە بوو بۆ بەدیهێنانی یەكڕیزیی كورد و بۆ بەدیهێنانی سوریایەكی هەمەچەشن و دیموكراسی كە مافی هەموو لایەك مسۆگەر بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی چەند بڕیارێكی دا

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە و جەختدەكاتەوە، “پێویستە وه‌ڵامی ئه‌و ناهه‌قییانه‌ بدرێنه‌وه‌، كه‌ ده‌رهه‌ق…
Total
0
Share