یەكێتی وەڵامێكی توندی میدیاكەی پارتی دەداتەوە

بەشی بەدواداچوونی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت” لای ئاڤامیدیا میدیا ئەخلاق و ئیتیك شەرت نییە”.

باسی لەوەش كردووە، كەناڵی ئاڤا، جارێكی دیكە دوور لە ئەخلاق و ئیتیكی میدیایی لە گەشتی هەواڵەكانی كاتژمێر7ی ئێوارەی ئەمڕۆدا هەواڵی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی پردی (تەنگی سەید محەمەد) بڵاودەكاتەوە، كە پرۆژەیەكی ستراتیژییە و پارێزگای هەڵەبجە بە ئیدارەی گەرمیانەوە دەبەستێتەوە و درێژییەكەی شەش سەد مەترە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەوە شوورەیی میدیایی و پێچەوانەی ئیتیكە ئەوەیە ناوی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناهێنن و تەنانەت وێنەكەشی پیشاننادەن كە لە كاتی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەكە بە بەرچاوی هەموو میدیاكانەوە راستەوخۆ پەخشكرا، ئەمەش ئەوپەڕی ڕەفتارێكی نائەخلاقی میدیاییە و نیشانەی نابەرپرسیاریەتی و ناراستگۆیی كەناڵەكە دەسەلمێنێت .”سەیرەكە لەوەدایە كە میدیاكە لە هەواڵێكی پێشووتریان لەسەر رووداوە جەرگبڕەكەی دكتۆرەكەی هەولێر بوو كە پێشكەشكاری هەواڵەكان باسی گرنگیی ئەخلاقی دەكرد كەچی خۆیان پێوەی پابەندنابن”.

لە روونكردنەوەكەی بەشی بەدواداچوونی بۆردی راگەیاندندا هاتووە، سەیرەكە لەوەدایە كە لەهەواڵێكی پێشووتریان لەسەر رووداوە جەرگبڕەكەی دكتورەكەی هەولێرپێشكەشكاری هەواڵەكان باسی گرنگی ئەخلاقی دەكرد كەچی خۆیان پێوەی پابەند نابن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەوەن دڵشاد: گەنجێکی کوردی 15 ساڵ لە زیندانی بەریتانیا توشی نەخۆشیی دەروونی بووە

بەرپرسی نووسینگەی سلێمانیی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق کەیسێکی مەترسیداری گەنجێکی کورد دەگێڕێتەوە. دەوەن دڵشاد، بەرپرسی نووسینگەی سلێمانیی فیدراسیۆنی پەنابەرانی…
Total
0
Share