ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 147 و 850 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 148 هەزار و 50 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
لە ئەمساڵدا بڕیاردراوە كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگیرێت كە بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری ئەو هەنگاوە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.