فڕۆکەیەکی ئەمریکی لەکاتی نیشتنەوەیدا گڕی گرت

فڕۆکەیەکی ئەمریکی لەکاتی نیشتنەوەیدا گڕیگرت، بەڵام توانرا سەرجەم سەرنشینەکانی رزگاربکرێن کە ژمارەیان 172 سەرنشین بوو.

میدیا ئەمریکییەکان بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ئەمریکی، لە جۆری بۆینگ  (800-737) کە سەر بە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ئەمریکا بووە، دوای ئەوەی دەیەوێت لە فڕۆکەخانەی دێنڤەر بنیشێتەوە، گڕ دەگرێت.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، وردەکاری رووداوەکە بەهۆی گڕگتنی یەکێک لە بزوێنەرەکانی فڕۆکەکەوە بووە و کاتێک فڕۆکەکە نیازی نیشتنەوەی هەبووە کێشەی بۆ دروستبووە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، رووداوی گڕگرتنەکە بەدوور بووە لە زیانی گیانی و سەرجەم سەرنشینانی فڕۆکەکە کە ژمارەیان 172 سەرنشین بووە، دوای رووداوەکە رزگارکراون گواستراونەتەوە بەرەو شوێنێکی پارێزراو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەڵامی ئێران چی دەبێت ئەگەر هەڕەشەکانی ترەمپ جێبەجێبکرێن؟

پێشتر بەرپرسانی سەربازیی ئێران ئاماژەیان بەوەکردبوو، ئەگەر ئەمریکا لە وێستگەکانی کارەبای ئێران بدات، ئەوا بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکە دەکەینە…
Total
0
Share