وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی 3 رەوانەی بەغداد دەكەین

وەزارەتی دارایی وادەی رەوانەكردنی لیستی مووچەی مانگی 3ی مووچەخۆرانی هەرێمی بۆ بەغداد ئاشكراكرد.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەگەڵ سەرجەم وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەكاندا لەسەر هێڵن لەپێناو ئەوەی بەخێرایی لیستی مووچەی مانگی 3 ئامادەبكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تەواوی هەوڵەكانی خۆیان چڕكردووەتەوە لەپێناو ئەوەی هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی ئازار رەوانەی بەغداد بكەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ ئەم مانگە لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵەوە بڕی 957,925,880,078 دینار وەك تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خرایە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی و سبەی پێنجشەممەش دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ شه‌نگال فڕۆكه‌كانى توركیا فه‌رمانده‌یه‌كى یه‌به‌شه‌یان شه‌هیدكرد

فڕۆکەکانی تورکیا ئوتۆمبێلی فەرماندەیه‌كى یەبەشەیان بۆردومانکرد له‌ شه‌نگال و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌هیدبوو. په‌یامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا له‌ دهۆك گواستییه‌وه‌،…
Total
0
Share