لەمساڵدا 250 مێگاوات کارەبا لە وزەى خۆر بۆ تۆڕى نیشتمانى زیاددەکرێت

وەزارەتى کارەباى عێراق واژووکردنى گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیایەکى فەرەنسى بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا لە وزەى خۆر و زیادکردنى 250 مێگاوات تا کۆتایى ئەمساڵ لەو وزەیە رادەگەیەنێت.

مەهدى ساڵح، بەڕێوەبەرى گشتیى بەرهەمهێنانى کارەباى باشوور رایگەیاند، گرێبەستى دامەزراندنى وێستگەى کارەبا لە وزەى خۆر لەگەڵ کۆمپانیاى توتال-ى فەرەنسى واژووکراوە، لە چوارچێوەى پرۆژەکانى وزەى خۆر لە ناوچەى باشوور کە کۆى وزەى پرۆژەکە دەگاتە 1000 مێگاوات.

وتیشى، “دەست بە کارە ئەندازیارییە شارستانییەکان کراوە، ئومێد وایە تا کۆتایى ئەمساڵ 250 مێگاوات زیادبکرێت”.

پرۆژەى دیکەى وزەى خۆر لە باشوور هەن، وەک لە پارێزگاى موسەننا کە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاى (پاوەر جاینا)ى چینى واژووکراوە بۆ دامەزراندنى وێستگەیەک بە تواناى 750 مێگاوات، گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکى ئیماراتى لە وێستگەى میسلۆن-ى پارێزگاى زیقار بۆ بەرهەمهێنانى 500 مێگاوات لە وزەى خۆر، مەهدى ساڵح بۆ میدیاى رەسمیی عێراق واى وت.

ئەوەشى وت، سەرەڕاى پرۆژەى لول لە شەتڕە بە تواناى 250 مێگاوات لەگەڵ کۆمپانیاى گۆلف پاوەر و، پرۆژەیەکیش لە ئامادەکاریدایە بە تواناى 250 مێگاوات لە ناوچەى ئور.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share